گرفتی بێ ئاوی گوندێکی سنووری گەرمیانی چۆڵکردووە

زۆربەی گوندەکانی هەرێمی کوردستان گیرۆدەی بێ ئاویین، یەکێک لەو گوندانە، گوندێکی سنووری کەلار کە وەک گوندنشینان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ماوەی شەش ساڵە بێ ئاون و دەڵێن زۆربەی دانیشتوانەکەى گوندەکەیان چۆڵکردووە.
گوندشینانی گوندی بنەکەیە لە سنووری کەلار وت، گوندەکەیان ماوەی شەش ساڵە بێ ئاون بەهۆیەوە زۆربەی دانیشتوانەکەی گوندەکەیان چۆڵکردووە.
گوندشینان ئاماژەیان بەوەشکرد، حکومەتی ماوەبەسەرچووش پرۆژەی ئاوەکەیان بە تەواونەکراوی بەجێهێشتووە.
گوندشینان باسیان لەوەشکرد، ساڵانە لە کاتی یادی ئەنفال بەرپرسان سەردانی گوندەکەیان دەکەن و بەڵێنی چارەسەری کێشەی کەم ئاویان پێدەدەن.