“کەناڵی زووم بەردەوام دەبێت”

–
كه‌ناڵی ئاسمانی زووم كه دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر لاله‌زار، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منی یه‌كێتییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و په‌خشی راگیرا، به‌رده‌وامبوونی له كاركردن راگه‌یاند.
په‌یجی زووم نیوز له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كه 145 هه‌زار فۆڵۆوه‌رزی هه‌یه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكرده‌وه كه .
زووم نیوز هیچ زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به شێوازی كاركردنی داهاتووی كه‌ناڵه‌كه و چۆنێتی به‌رده‌وامبوونی و واده‌ی ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
له رۆژی 22ی ئاب و دوای شه‌ڕه‌كه‌ی لاله‌زار، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ئۆفیسی كه‌ناڵی زووم له‌شاری سلێمانی گیرا و به‌شێكی زۆری كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانی باركران.
دوای 16 رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و داخستنی ئۆفیسه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانییه‌وه، به‌رپرسانی كه‌ناڵی زووم، كه‌لوپه‌له‌كانیان وه‌رگرته‌وه.
له‌و دیمه‌نانه‌شی تایبه‌ت ده‌ست كه‌وتوون، ده‌ركه‌وتووه كه به‌شێك له كه‌لوپه‌له‌كانی ئۆفیسه‌كه تێكدراون و شكاون و به‌شێك له‌و كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه براون، نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.



Post Comment