×

کەشناسی: پلەی گەرمی کەمێک بەرز دەبێتەوە

کەشناسی: پلەی گەرمی کەمێک بەرز دەبێتەوە

جار بینراوە: (7.5K)

_

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی بەگشتی نزیک دەبیتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، تەنها ناوچەکانی رۆژهەڵات نەبێت کە پلەی گەرمی تیایاندا بە (1-2) پلەى سیلیزى بەرز دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەى سێشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش، نیمچەهەور دەبێت؛ پلەی گەرمییش بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بەرزتر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:

هەولێر : 42 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی

دهۆک : 42 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی

سۆران : 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان 46 پلەی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 41 Today: 94 📊 Click Here