×

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت

جار بینراوە: (353)

_

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، جگە لە ناوچەکانى گەرمیان کە کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەى چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ، پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرمی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:

هەولێر : 28 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

دهۆک : 27 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی

سۆران : 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 79 Today: 1,531 📊 Click Here