×

کەشناسیی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

کەشناسیی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

جار بینراوە: (912)

_

بەرێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئاڕاستەی با ناجێگیر و گۆڕاو دەبێت، پلەی گەرمی بە 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی
دهۆک: 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 29 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 32 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی
سۆران: 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 61 Today: 1,654 📊 Click Here