کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

جار بینراوە: (1.5K)

-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژە بەوەکراوە، “سبەینێ هەینی 21ی تشرینی دووەمی 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 32 Today: 62 📊 Click Here