×

کەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت

کەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت

جار بینراوە: (3.9K)

-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئابی 2025، ئاسمان ساماڵ و تۆزوخۆڵ دەبێت، کاریگەرى ئەم تۆز و خۆڵە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى گرتووەتەوە ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت لە هەندێک کاتدا کەم دەبێتەوە لە هەندێ کاتدا زیاد دەکاتەوە، لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان شەپۆڵى خۆڵبارین زیاتر دەبێت لە هەندێک کاتدا، لە سنوورى ئیدارەى زاخۆ و پارێزگاى دهۆک کاریگەرى خۆڵ بارین کەمتر دەبێت، پلەکانی گەرما لە هەندێ ناوچە نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ لە هەندێک ناوچەش نزم دەبێتەوە بەیەک پلەى سیلیزى”.

ئاماژە بەوەکراوە، “سبەی دووشەممە 18ی ئابی 2025، ئاسمان ساماڵ و ئەگەرى کاریگەرى تۆزوخۆڵ لەسەر بەشێک لە ناوچەى جیاجیا دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە”.

بەرزترین پلەکانی گەرما بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان 44 پلەی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 85 Today: 1,506 📊 Click Here