کەشناسیی هەرێم: ئەمشەو ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت

کەشناسیی هەرێم: ئەمشەو ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت

جار بینراوە: (438)

-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئەمشەو ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لە هەندێک کات و ناوچە بارانی بە لێزمە دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت”.

کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، “پلەکانی گەرما بۆ ئەمشەو بە نزیکی 4 تـا 7 پلە نزم دەبێتەوە”.

بڕی باران بارینی ئەمڕۆی چەند ناوچەیەکی هەرێم:

هەولێر 8.3 ملم
دهۆک 12.7 ملم
سلێمانی 4.2 ملم
زاخۆ 18.3 ملم
پیرمام 14.7 ملم
چەمچەماڵ 3.6 ملم
شەمامک 3.5 ملم

بابەتى تر

👤
Live: 24 Today: 91 📊 Click Here