کێ گەنجی نیشتیمانییە؟

کێ گەنجی نیشتیمانییە؟

جار بینراوە: (1.7K)

گەنجانی نیشتیمان ئەو مرۆڤە رۆح و دەست سپیانەن کە نیشتیمانیان لێ کراوە بە دۆزەخ لەلایەن ئەم بەناو گەنجی نیشتیمانەوە کە خۆیان و باوانیان بوون بە بەڵا بەسەر میللەتەوە. گەنجانی نیشتیمان کچ و کوڕە خوێندکارەکانی منن کە زانکۆ تەواو دەکەن و کاریان دەسناکەوێت و زۆر لە بەرپرسان و کوڕەکانیان خوێندەوارتر و نازدارترن. گەنجانی نیشتیمان ئەو گەنجە جوانانەن هەزاران قاچ قەرز دەکەن کە لە نیشتیمانێک هەڵبێن کە ئەم تایپە لە گەنج بە خۆیان و پارت و باوانیانەوە نیشتیمانیان هەڕاج کردووە و کوردیان کردە سواڵکەری دنیا.

ئەمجارە نابێ بهێڵین مێژوو بە ئاراستەی دەسەڵات و منداڵەکانیان بنوسرێتەوە. دەبێ بە قەڵەمێکی تر و بە دیدێکی تر مێژوو بنوسینەوە . ئەوەش دەزانم کۆی زەریاکان بکەین بە مەرەکەب بەشی ئەوە ناکات ئەم هەموو زوڵمە بنوسینەوە کە ئەم تایپە لە گەنجی نیشتیمان کە لەسەر خوێن و خەباتی خەڵکی کوردستان سەرچاوەی ئاوی ژیانیان لێ گرتووین و جارجار دڵۆپێک ئاو بەردەدەنەوە و گەمژەیەکیش دەدۆزینەوە کە ئەم تایپە لە مافیا ناوبنێت گەنجی نیشتیمان.

گەر ئەم وەسفە وا بەئاسانی تێپەڕێت، دەبێ گومان بکەین لە بێدەنگی هەڵەبجەییەکان و لە پارێزگارێکی دەربار و لە دەسەڵاتێكی ئەمنی کە تا دێت نیشتیمان و ئازادی و سامان و خەریکە مێژووش لەگەڵ خۆیاندا داگیر دەکەن.

بابەتى تر

👤
Live: 35 Today: 90 📊 Click Here