×

کێ خاوەنی گیانی خۆیەتی ؟

کێ خاوەنی گیانی خۆیەتی ؟

جار بینراوە: (933)

ئەحمەد قارەمان سیمکۆ

کاتێک لەسەر فوول لایتێک لە پایتەخت کەسێک دەکوژرێت، کاتێک لەسەر دواکەوتنی چا چایچییەک دەکوژرێت، کاتێک لەسەر چەندین رووداوی دیکەی ئاسایی گیانی مرۆڤ بێبەها دەکرێت و دواتر بکوژەکانیش نەک سزا نادرێن، بەڵکو ئاودیوی وڵاتان دەکرێن و بە ئازادی دەسوڕێنەوە، ئیتر چی چاوەڕوان دەکرێت لەو دەسەڵاتە؟

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنیش لاف و گەزافی یاسا و عەدالەت لێدەدەن! کوا یاساو عەدالەتان لەکوێ شاردۆتەوە؟ ھەموومان باش ئەوە دەزانین ئەوانەی چەکی نایاسایان بەدەستە یان منداڵی بەرپرسەکانن یانیش چەک بەدەستە ھەڵهاتوەکانی دەرەوی دادگاکانن کە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی داڵدەیان داون.

کەسیش نازانێ بەیانی کێ کێی تر دەکوژێیت لەسەر چی کێشەیەکی دیکەی بێ بەھا، ئاخر تا ئێوە دەستتان لە قوڕقوڕاگەی یاسا بەر نەدەن رۆژگاری زۆر خراپتری دیکەی کۆمەڵایەتی چاوەڕێی داھاتووی ئەو کۆمەڵگایە دەکات، تاوەکو ئێوەش داڵدەی پیاو کوژ و ھەڵاتوو لە یاساکان لەپێناو مانەوەی خۆتان و دەسەڵاتەکانتان بدەن زۆر لەوە خراپتر بەسەر کۆمەڵگادا دێیت و تاکە ھۆکاریش ئێوەن.

کاتێ ئێوە رۆلی دادگاکانتان بێ بەھا کرد و یاساشکێنیتان بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خۆتان بەیاسا دەشەرعاند، دەستتان لە بریارەکانی دادگا و دادگان وەردەدا بەلای لاری دەسەڵاتتان دەشکاندەوە و دادگاکانتان لەپێناو مانەوەتان بەکاردەھێنا، دەبێت چاوەڕوانی ئەوەش بکەن سبەی و دووسبەی خەڵک لێتان راپەڕێت و کۆتاییتان پێ بهێنێت، کۆتاییەکی وەک سەددام و قەزافی و ئەسەد و هاوشێوەکانیان!

بابەتى تر

👤
Live: 72 Today: 2,462 📊 Click Here