کۆنسوڵگەری ئێران لە هەولێر: دەبێت بەرپرسانی هەرێم حیزبەکانی رۆژهەڵات لە باشور دەربکەن

کۆنسوڵگەری ئێران لە هەولێر: دەبێت بەرپرسانی هەرێم حیزبەکانی رۆژهەڵات لە باشور دەربکەن

جار بینراوە: (59)

-

لەپاش راگەیاندنی
ئاگربەستی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، سەر کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی لە هەولێر
داوا لە بەرپرسانی هەرێم دەکات حیزبەکانی رۆژهەڵات “دادگایی” و لە خاکی باشور
دەربکات.

کۆنسوڵگەری ئێران لە
هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە ئاماژەی بە قسەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە
ناردنی چەک بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران لە رێگەی لایەنێکی کوردی، لە راگەیەنراوێکدا
دەڵێت. “
قسەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕوونی
نیشانی دا کە ئەو گروپانە (حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان)، بەپێچەوانەی بانگەشەی هەندێک
ناوەند، پەنابەری ئاسایی نین، بەڵکو گروپگەلێکی چەکدار، بەکرێگیراو و تیرۆریستین لە
خزمەت ئامانجە ئەمریکی-سەهیۆنییەکان دژی ئێران
“.

هەروەها هاتووە، “ئێمە ئومێدی تەواومان هەیە کە سەرکردە
ڕێزدارەکانی هەرێمی عێراق هەنگاو بنێن بۆ پێداچوونەوە بە بوونی تێکدەرانەی
گروپە چەکدارە تیرۆریستە تاوانبار و نیشتمانفرۆشەکان لە خاکی هەرێمی کوردستاندا. ئێستا
کاتێکی گونجاوە بۆ دادگاییکردن و دەرکردنیان بە تاوانی سیخوڕیکردنی ئاشکرا بۆ ئەمریکا
و ڕژێمی سەهیۆنی”.

پێشتر سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان رایگەیاند لە رێگەی
لایەنێکی کوردییەوە چەکیان بۆ خۆپیشاندەرانی ئیران ناردوە، بەڵام ئەو لایەنە
چەکەکانی بۆ خۆی هەڵگرتووە. بەدوای ئەمەش حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لێدوان
و بەیاننامەکانیاندا رەتیانکردەوە هیچ چەکێکیان لە ئەمریکا وەرگرتبێت.

بابەتى تر

👤
Live: 66 Today: 2,068 📊 Click Here