کۆمەڵە (گــــا) یان کۆمەڵگا ؟
لەسەرەتاوە بۆ هەڵبژاردنی ناونیشانی ەکەم مشتومڕێکی زۆرم لەگەڵ خودی خۆم کردو بڕیارمدا بوێرانە بڕیاری لەسەر بدەم و هیچ دوودڵییەکم نەبێ لە دەربڕینی ئەو دەستەواژانە چونکە بەپێویستی ئەزانم بۆ هەندێکی بەناو مرۆڤ، کە لە هەموو بەهایەکی مرۆیی داماڵراون و ڕووتن لە بەها کردارییە ئەخلاقییەکان، بەکاریبهێنم
داوای لێبووردنێکی زۆرم بۆ مرۆڤە ڕۆشنبیرو میهرەبانەکان کە پێوەرە ئەخلاقییەکانیان لە سەروو هەموو بەرژەوەندییەکانەوە داناوە لە کۆمەڵگادا کە وشەی (گـــــا)م بەکارهێناوە.
بۆچی وشەی (گــــــا)؟
لە وەڵامدا ئەوەی قەبەو زل بێ و بە هەیکەل هیچی نەهێشتبێتەوە بەو مانایەی، بە مسقاڵە زەڕڕە هیچ هونەرێکی تیا بەدی نەکرێ پێی ئەوترێ (گــــا)
بەهەرحاڵ با بێینە سەر ئەسڵ و پوختی بابەتەکە
مرۆڤ بێ بوونی مرۆڤایەتیی و پابەندووبن پێوەی
جەستەیەکی ڕووتی بێ مانایەو ژیان قێزەون ئەکات بەو جۆرەی ئێستا لە کۆمەڵگادا ئەگوزەرێ
(گوێنەدان، نەخوێندنەوەی بەرامبەر، بەرژەوەندییەت، مەحسووبییەت و مەنسووبییەت، پاتاڵیی لە بڕیاردان،
خوود نەبوون و ڕۆڵبینین بەشێوەیەکی ساختە) ئەو خووە خراپانەن کە دەبنە ئازار بەسەر هزرو جەستەی مرۆڤە خاوەن ویژدانەکانەوە
پێوەرو هەڵسەنگاندن بە پەیڕەوکردن دونیایەک سەنگینیی لە کارو کردەوە دێنێتە بوون، پایەو سایە بە یاساییانە کارکردن لەسەریان، پابەندبوونی ئەخلاقیی لە هەنگاونان بەرەو ئامانجەکان و پلانە درووستەکان ئەناسێنێت و ڕێگەی دۆزینەوەیان ئاسان دێنێتە بەرچاو
ئەوانەی جێیان لە کۆمەڵگا گرتووە بەناو مرۆڤەکانن و هاوشێوەی گایەک ژیانیان بێ بوونی مرۆڤایەتیی بێ نرخ کردووە و کاریگەرییان لەسەر تاقەتی مرۆڤە خاوەن هەستەکانیش داناوەو کاڵبوونەوەیان لەسەر خووە باشەکانی مرۆڤبوونیش هەبووە، بەداخەوە هێشتا هەنگاوی زۆر ماوە بینێین بۆ چاکسازیی ڕۆحیی و پڕکردنەوەی شوێنە بەتاڵەکان، هێشتا لە ژینگەیەکی نادرووست و ناچیزەین و زۆرمان ماوە بمانەوێت بەوە بگەین کە ئەمانەوێت بونیادی ببنێین و بگەینە کۆمەڵگایەکی درووست و تێر لە مرۆڤایەتیی.
کۆمەڵگا پێویستییەتی لە ڕووە هۆشیاریی و زانستیی و پەروەردەیی و تەندرووستییەکەوە کاری لەسەر بکرێت، پاشماوەی خراپەکارییەکان پاکبکاتەوە
بە مرۆڤێکی باش لە مامەڵەو بڕیاردان ئاراستەی تاکەکان بکرێت، تا هزرو هەوەسە توندڕەوەکان کەمبکاتەوەو ئاراستەکان بەرەو باشبوون بجووڵێنێت.















Post Comment