ته‌مموز 20, 2025

کۆششی میللەت

جار بینراوە: (4.4K)

یەشار ستار ئەحمەد


کۆششی میللەت مخابنی بەدواوەبوو کاتێک ڕووی ڕاستەقینەی ئێوەمان بینی لەبری خۆراک نەوتتان کرد بەگەشەی جەستەتان نزگەرەی ژەمەکانتان خواردنی حەقی میللەتە نەوتی گشتی بوو بەموڵکی تاکەکەسی تێربونی ئێوە بەخوێنی ئێمەیە خوێنی ئێمەش قوربانی دەستی چۆڕێک نەوتە کەزستانان لەرزۆکی دەستمانی پێ ئاسایی ببێتەوە هیچ شتێکتان نەهێشتەوە بەناوی گشتی لەئێستایا تەنانەت نەوتەکەش بۆتە تاکەکەسی و موڵک و دەست بەسەرداگرتنی مافەکان

ئەتوانم بەبەشێک لەعام بڵێم (دزینی نەوتەکان) هەمیشە سەروی فەقیر کوژی ئێوە بووە هەزاران خۆزگە خاک نەوتی عافێت بکردایە و ئێوەلەدزینی بێ بەش بونایە شەوان لەڕێگەی قاچاغەوە نەوت ئەدزن و بەڕۆژیش قسەی بەحساب گەشبینی بۆخەڵکی ڕەش و ڕووت ئەکەن ئێمەین ئەتوانین قسەبکەین ئێوە پێویستان بەبێدەنگ بونێکی هەمیشەییە نەوتەکانتان بۆفرۆشیاری وڵاتە بییانییەکان و پۆخڵەواتەکەشتان بۆمیللەتی داماو

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © All rights reserved For Koibas