کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆتایی هات

_
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2025، کۆبوونەوەی لوتکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام، کۆتایی هات.
کۆبوونەوەی لوتکەی هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام بەڕێوەچوو.
هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی؛ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی؛ قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مهكتهبی سكرتاریهتی مام جهلال و لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی هەردوو حزب لە کۆبوونەوەکە بەشداربوون.















Post Comment