کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەسەدە و حکومەتی سووریا لە پاریس بۆ کاتێکی نادیار دواخرا
کەریم قەمەر، نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە پاریس ڕایگەیاند: ئەو کۆبوونەوەی بڕیاربوو لەنێوان شاندی هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سووریا لە پاریس بکرێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی تەمموزی 2025، کەریم قەمەر، نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە پاریس ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سووریا کە بڕیار بوو لە پاریس سبەی ئەنجام بدرێت، بۆ کاتێکی نادیار هەڵوەشایەوە، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکات.
لەبارەی کۆبوونەوەی بەرپرسانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی فەرەنسا، کەریم قەمەر ئاماژەی بەوە کردووە، هێشتا شاندی هێزەکانی سووریای دیموکرات نەگەیشتوونەتە پاریس.
دوێنێ میدیاکانی نزیک لە هەسەدە ڕایانگەیاند: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیوکرات کە شاندێکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یاوەریی دەکەن، دەگاتە پاریس بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی نێوان  هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی ڕاگوزەری سووریا کە بڕیاربوو بە ئامادەبوونی تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا و بەسەرپەرشتی فەرەنسا بەڕێوەبچێت.
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment