کوردستان هەرێمێکە لەبەرژەوەندی کەمینە دا!

کوردستان هەرێمێکە لەبەرژەوەندی کەمینە دا!

جار بینراوە: (1.9K)

هەڵوێست لوقمان

هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ،لەسایەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی زیاتر له “هەرێم”ێکی فەرمی، کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کی قەوزەییه که ده‌سه‌ڵات له ناو بازێکی تەنگدا قۆرخ کراوه.دەیان ساڵە لەم هەرێمە ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن دوو حیزبی بهڵادهستهوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، بەجۆرێک قۆرخ کراوە کە ڕێگه به هیچ ده‌نگێکی جیاواز نادات که له ناوه‌وه‌ی هەرێم خۆی درووست بکات و دژایەتی ئەم دوو حیزبە بکات. ئه‌مه‌ش لەئەمجام ووشه‌ی “دیموکراتی”ی کردووه به ووشەیەکی پووچ و بێ ناوەڕۆک، که ته‌نها بۆ جوانکردنی ڕووخساری فەرمانڕەوایی خۆسەپێنی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان به‌کارده‌هێنرێت لە ناوەوەش بۆگەن.
بناغه‌ی هەر وڵاتێکی ئازادیخواز ئەو سیسته‌مه یە کە لە وڵاتەکەدا سه‌روەری یاسای تێدابێت که پێویسته پەناگای هەموو هاوڵاتیان بێت. به‌ڵام لە عێراق، یاسا بووه‌ته گۆرانییه‌ک که ده‌سه‌ڵاتداران ئاوازه‌که‌ی دیاری ده‌که‌ن و لەبەرژەوەندی خۆیان دەیچڕن. یاسا جێبه‌جێ ناکرێت بۆ پاراستنی ماف، به‌ڵکو لەبەرژەوەندی و مەیلی حیزبە دەسەڵاتدارەکان بە دیاریکراو پارتی و یەکێتی بەکاردەهێنرێت، لەدەرەنجام وڵات نغرۆی ناحه‌قی و گەندەڵی دەبێت له هەموو کایەکانی کۆمەڵگا بڵاو دەبێتەوە.
لە کوردستان له بارودۆخ خەڵک گوزەران دەکات که یاسا له بەرژوەندی هەردوو هێزی دەسەڵاتدار بێت، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بووه‌ته باو لە کۆمه‌ڵگادا ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئه‌و بنەمایەی که هەناسەی کۆمه‌ڵگایە ، سنووردار کراوه.بەبێ ئازادی ڕادەربڕین هەر ده‌نگێکی ڕەتکراو که به‌رگری ڕاستی بکات، به زۆر و زەفت ده‌خه‌نه‌وه ناو قەفەسێکی ئاسن. ڕۆژنامه‌نووسان و چالاکوانان دووچاری هەڕەشه و زیندان و ئەشکەنجە و تەنانەت تیرۆرکردن دەبنەوە ، ته‌نها به هۆی ئه‌وه‌ی دهیانەوێت خەڵک بەئاگا بێت و ڕزگاریان بێت لە کۆیلەیی و ژێردەستەیی و ئازادانە بژین.
ئه‌م بارودۆخه‌ی لەهەرێمی کوردستان دەگوزەرێ ته‌نها پێشێلکردنی ماف نییه، به‌ڵکو دەردێکی کوشنده‌ی کاره‌ساتباره بۆ داهاتووی هەرێم. کاتێک ده‌سه‌ڵات قۆرغ بکرێت، کاتێک یاسا له ژێر پێی ده‌سه‌ڵاتدا پێشێل بکرێت، کاتێک مافی مرۆڤ بێڕێزی پێبکرێت، ئه‌وا پێشکه‌وتن و خۆشگوزەرانی ته‌نها خەونێکه لەو وڵاتە هەرگیز نایەتەدی.

بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی. نووسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای کۆیباس.I Razhan Ahmed. I have BA in English Language and Literature.I become an active writer and designer for Koibas'a website.

بابەتى تر

👤
Live: 179 Today: 856 📊 Click Here