کاتێک پەردە لەسەر چاو و عەقلی سیاسیە ساکارەکان لادەچێت !!

کاتێک پەردە لەسەر چاو و عەقلی سیاسیە ساکارەکان لادەچێت !!

جار بینراوە: (1.4K)

ژیانی ئەوڕۆ نە بە چەمکی ڕاست و هەڵە و نە بە چەمکی ئەخلاق و پڕنسیپەکان و ئایدیاڵە باڵاکان بەڕێوەناچێت، ژیان بە چەمکی هێز و لاوازی بەڕێوەدەچێت…. بە زیرەکی و گەمژەیی….خۆگونجان و داخوران….بۆیە دەبێت مافەکەت بە هێز و زیرەکی و خۆگونجاندن لەگەڵ واقیع وەربگریت .

ئەمبرتۆ ئیکۆ

دوای شکستەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شەڕی لەگەڵ گڕوپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا، حالەتێکی نیگەرانی و خەم و ناخۆشی سەرتاسەری گرتەوە، نیگەرانی لە ئاییندە و ترس و متمانەنەبوون بە داهاتوو، کە لەبەرچاوی جیهان قڕکردن ڕوودەدات و کورد وەک تۆپێک لە لایەن تاوانباران و خۆپەرست و بەرژەوەندی خواست، بێڕێگریەکی ئەخلاقی یان ئایینی یان سیستەمێک کە خەڵک بپارێزێت فڕەدەدرێت، ئەوڕۆ کۆمەڵگەکەمان خاوەن هیچی تر نیە تەنها هاوار و گریان و لەخۆدان و سکاڵا و گلەیی و تاوانبارکردنی کەسانی تر بە پیلانگێڕی لەسەری و، گوتنەوەی بالۆرەی دیسان خەنجەریان لەپشداین و کورد-یان کردە قوربانی بەرژەوەندیەکانیان !

دەبێت ئێمە ئەوەبزانین کە لەو ناوچەیەی ئێمەی تێدا دەژین کێبڕکێیەکی تووند لەسەر نفوز و، هێز و، سامان و، لەسەر شوێن و پێگە و، وێنەی زهنی و، لەسەر مێژوو و بنچینەی شارستانی و، لەسەر ڕۆلە سیاسی و کلتوری و ڕاگەیاندن هەیە، ئەمە بۆتە بەشێک لەو واقیعەی ئێمە و دزەی کردۆتە سەر هەموو گۆڕەپانەکە، لە ئابووریەوە بگرە بۆ گەشتوگوزار لە ڕاگەیاندنەوە بۆ سیاسەت لە پڕۆژەی پەرەپێدان بۆ هێمای شوناس، بۆیە ئەوڕۆ کوردستان لە هەمووکات زیاتر پێویستی بە زانینی ئەو گۆڕانکاری و ئەو تەحەدیاتانە کە بەرەڕوو دەبنەوە هەیە، کە ئەمەش بە یەکگرتوویی و هەماهەنگی هەموو لایەک دەکرێت، چونکە چارەنووسی کورد یەکە، ئەم قسەیەم لە ئەدەبیاتی ئیدیعای ناسیۆنالیستیی ڕۆمانسیەوە نەهاتووە، بەڵکە لە تێگەیشتنی کردەیی و ئیدراککردنی بابەتی بۆ سروشتی کوردی-کوردی دەرچووە، لەنێو جیهانێکی ترسناک و بێزارکەر کە گەڕانەوەیەکی ئاشکرای لۆژیکی دارستانە، نە قانون، نە ڕێسا، نە بەهاکانی حوکمڕانی، هەتا ئەو نیفاقە ئەخلاقیەش نیە کە ناشیرن جوان بکات، خۆرئاوا پەردەی لەسەر چاو و عەقلی زۆربەی کەس لابرد، چاوی سیاسیە ساکارەکان کە ماوەیەکی درێژبوو بڕوایان بە دیموکراسیەت و مافی مرۆڤ و دادپەروەری دەسەڵاتدارێتی و پاراستی کەمینە و نەتەوە لاوازەکان و بەرگریلێکردنیان هەبوو، دەرچوو ئەمانە تەنها دروشم بوون و دەرکەوت کە سیستەمی کە بانگەشەی بۆ بەهاکان دەکرد گۆڕا بۆ سیستەمێک کە ئیعلانی هێز بکات و، دەرچوو سەرکردە ستەمکارەکانی وڵاتانی سێیەم ستەمکارییەکانیان بەو پەڕی متمانە و ئازادانە زیاتر دەکەن، چونکە بەڵتەجی نوێ مۆڵەتی پێداون و، ئەگەر فشارێکی زۆر نەبا گەلێک لە سوریا لەبەردەم جیهاندا قڕدەکرا، پێم وایە هەسەدە لە ئەزموونی حوکمڕانی خۆی دوو هەڵەی گەورەیکرد :

یەکەم: جێبەجێکردنی تێزێکی چەپگەرا لەسەر خاک، ئەویش تێزی هەڵەی « برایەتی گەلان » و وەهمی ئایدۆلۆژیای ئێکسپایەری نێونەتەوەیی ئەنتەرناسیۆنال « اڵممیە العالمیە »ی تێزی عبداللە ئۆجئالان كە لەسەر بنەمای هزری « مارکس – لینین – ستالین » وەرگیراوە، ئەم تێزە چۆتە ناو مێژوو و کەوتووە وەک کەوتنی وەهمی دروشمی « ئەی کرێکارانی جیهان یەکگرن- یا عمال العالم اتحدوا »ی حزبر شیوعیەکان و ئەوان نەشیانتوانی خوێندنەوەیەکی دروستی سروشتی کۆلۆنیالیزمی ئێستا بکەن و خۆیان بگونجێنن و، لەهەمان کات لە سروشتی نوێ بگەن، دووەم : بەتەواوی خۆیان کردبووە کیانێکی وەزیفی ڕووت لە سیاقی ستراتیژیەتی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش و جێهێشتنیان بۆ چارەنوسێکی نادیار، ئەمە هەرتەنها نائومێدیەکی سیاسی نەبوو، بەڵکو چرکەساتێکی ڕوون و ئاشکرای سروشتی تەوزیفکردنی دەرەکی بێ گرنتیکردن بوو، بۆ سەرلەنوێکردنەوەی دیمەنەکە بەپێی بەرژەوەندیە گەورەکە و، سەئەنجام کورد لە پڕۆسەیەکی فرۆشتنی ئاشکرادا جێگۆڕکێکرا و فڕێدرایە بەردەم کەمتیارەکان ، کورد دەبێت بزانێت کە درۆ گەورە تەواوەکە ئاشکرا بوو و پەردەی ئیدیعاکردن دڕا و، جیهان ناچارکرا کە خۆی لە ئاوێنەدا بێ مکیاژ ببینێت، دیموکراسیەت نەکەوت لەبەرئەوەی فەشەلی هێنا، بەڵکو بە بێ ئەخلاقانە بەکارهات، ئێمە لەناو فەوزادا ناژین، بەڵکو لەناو نیزامێکدا دەژین کە ئەوە خەریکی دروستبوونە، نیزامێک بێ بەهایەکی کۆکەرەوە، بێ قانونێکی حوکمڕانی و، بێ هیچ وەهمێکی ئاسوودە و، ئەوەی پێشتر ئەنجامدەدرا بە شەرمەوە بوو ئەوڕۆ بە متمانەوە ئەنجام دەدرێت، پێشتر پاساو دەهێنرایەوە ئێستا چیتر پێویست بە پاساو ناکات، مەترسیە گەورەکە لە کەوتنی وەهمەکە نیە، بەڵکو لەسەر ئەوەیە کە خوو بە ناشیریینیەوە بگرین دوای ئەوەی ئاشکرا بوو و موعتادبین لەسەری وەک موعتادێکی ماددەی هۆشبەر .

بابەتى تر

👤
Live: 189 Today: 1,095 📊 Click Here