ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دڵنیایی دەدات بە هاوڵاتییان

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دڵنیایی دەدات بە هاوڵاتییان

جار بینراوە: (2)


ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، “دڵنیایی تەواو بە هاوڵاتییان دەدەین کە هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی خۆراک و کاڵاکانی پێویستی ڕۆژانەدا نییە و هەموو جۆرەکانی خواردەمەنی و پێداویستییە یەکان بەردەستن لە کۆگا و بازاڕ و مارکێتەکاندا”.

ئاماژە بەوەکراوە، “بازرگانانی پارێزگای سلێمانی لە پێشوازی مانگی ڕەمەزان پیرۆزدا، بە ئامادەکارییەکی تەواوەوە، بڕێکی زۆر لە کاڵا و خواردەمەنیان هاوردە کردووە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان بەشێوەیەکی ئاسایی و بەردەوام دابین بکرێت. ئێستا سەرجەم کۆگاکان پڕن لە خواردەمەنی و کاڵای ”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “بازرگانانی شاری سلێمانی هەمیشە وەک ناوەندێکی بۆ دابەشکردنی خواردەمەنی بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق ناسراوە، ئێمە دڵنیایی دەدەین کە ئەم ڕۆڵە گرنگە بەهێز و بەردەوام دەبێت، هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە لەوەی هاوردەکردنی کاڵا تەنها پشتی بە دەروازە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نەبەستووە، بەڵکو لە ڕێگەی دەروازە و ناوەندەکانی دیکەی عێراقیش وەک مینای ئومقەسر و دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بەردەوامە، ئەمەش دڵنیایی زیاتر دەدات بۆ بەردەوامی”.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دووبارە دڵنیایی دەدات بە هاوڵاتییان کە هیچ مەترسییەک لەسەر کەمی خواردەمەنی و کاڵاکانی پێویستی لە پارێزگای سلێمانی نییە.

بابەتى تر

👤
Live: 52 Today: 1,533 📊 Click Here