ژنان، ڕێگریی لە ڕێگرییەکان بکەن

ژنان، ڕێگریی لە ڕێگرییەکان بکەن

جار بینراوە: (891)

سەرباری بەرەوپێشچوون و دەرکەوتنەکان بەڵام هێشتاش پێمانوایە ئەمە کەمەو لە ئاست تموحی ئێمەی ژناندا نییە.

ژنان بەردەوام لە کارکردن ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشەو گرفت دەبنەوەو ئاستەنگییان دێتە بەردەم.

کاری میدیایی پیشەیەکە هەموو ژنێک ناتوانێت تیایدا سەرکەوتووبێ، سەرکەوتن تەنیا دەرکەوتن ناگرێتەوە بەڵکو سەرکەوتن لە توانا، لە ئەخلاقییەت، لە هەڵسووکەوت.

ژنان بەردەوام لەکاتی کاردا ڕووبەڕووی موجامەلەی بێبنەما دەبنەوە، هێندەی ڕووخساری پەسەندەکرێت هێندە تواناکانی لەبەرچاو ناگیرێن، بەردەوام تووشی پیاهەڵدانی نادروست دەبنەوە، بەرەوپێشچوونیان دەبەستنەوە بە بەکارهێنانیان، جل و بەرگی دەبنە ئەو خاڵە گرنگەی کە ئەگەر ڕووت یان نیمچە ڕووتبێ بواری بۆ ئاساندەکرێت و بەردی گەورەی سەر ڕێگاکەی بۆ لائەبرێ، بۆیە دەبێت ژنان لەوە هۆشیارتربن کە بەم هۆکارانە ببنە کاڵایەک و بەکاربهێندرێن.

ژنان بۆ ئەوەی تووشی موجامەلەو گێچەڵ و بەراوردکاریی و بەکارهێنان نەبنەوە پێویستە ڕەچاوی کۆمەڵک خاڵی گرنگ بکەن، لەڕووی قسەکردن، هەڵسوکەوت، شێوازی مامەڵە لەگەڵ چواردەور، جل پۆشین، ئەخلاقییەت لە کارکردن کە ئەمانە وادەکات فشارەکان کەمببنەوە لەسەریان.

ئەو چوارچێوە لە قاڵبدراوەی لەلایەن کۆمەڵگاوە دیاریکراوە خاڵێکی تری ئاستەنگییەکانە لەبەردەم ژناندا، بە کەم سەیرکردنی ژن لەو ڕووەوەی کە تەنیا ئەرکی پەروەردەکردن و بەڕێوەبردنی خێزانە، بەدەر لەوەی لە ڕووەکانی دیکەوە بڕوانێتە تواناو لێهاتووییەکانی ژنان، یاخوود کۆمەڵگا شەرەفی تەنیا لە ژندا کۆکردووەتەوەو پێیوایە لە بەرکەوتنە جەستەییەکان تەنیا ژنان تاوانبارن و لەکەدار دەبن، بێئاگاو ناهۆشیارە لەوەی کە کەرامەت و ئابڕوو مافی کەسیی ژن و پیاویشە، پابەندبوون بەو مافەش ئەرکی هەردوو لایەنە.

بابەتى تر

👤
Live: 108 Today: 1,234 📊 Click Here