ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی: ناكرێ ناكۆكی سیاسی ببێته‌ هۆی كرداری تیرۆرستی

ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی: ناكرێ ناكۆكی سیاسی ببێته‌ هۆی كرداری تیرۆرستی

جار بینراوە: (981)


 رێكخراوهكانی كۆمهڵی مهدهنی رایدهگهیهنن كه هێرشی كۆرمۆر لێدانه لهو خزمهتگوزاری خهڵك، دهشڵێن: “ناكرێ ناكۆكی سیاسی ببێته هۆی كرداری تیرۆرستی!.

ژمارهیهك رێكخراوی كۆمهڵی مهدهنی كه له خوارهوه ناویان هاتووه راگهیهندراوێكیان سهبارهت به هێرش بۆ سهر كێڵگهی كۆرمۆر بڵاوكردهوه و تیایدا رایانگهیاندووه كه “هێرشهكهی سهر كێڵگهی كۆرمۆر مهترسی لهسهر ئابووری و خزمهتگوزاری تهواوی گهلانی عیراق دروست دهكات، وهلێدانه لهسهلامهتی و مافی سهرهكی هاوڵاتیان”.

ئهو رێكخراوانه دهڵێن: “ناكرێ ناكۆكی سیاسی ببێته هۆی كرداری تیرۆریستی و تێكدانی و ئاسایش و سهقامگیری و پهكخستنی خزمهتگوزارییه گشتیهكان. ئهوانهی ئهم تاوانهیان ئهنجامداوه نابێت له سزا دهربازببن”.

له راگهیهندراوهكهدا هاتووه كه “ئێمه، كۆمهڵێك له ڕێكخراوهكانی كۆمهڵی مهدهنی له كوردستان و له عیراق، دهنگی خۆمان یهكدهخهین، داوا دهكهین حكومهتی فیدراڵی و حكومهتی ههرێمی كوردستان دهستبهجێ ههنگاو كرداری بنێن، بۆ ئهوهی ڕاستیهكان بۆ خهڵك ئاشكرا بكهن و لێپرسینهوه له ههموو ئهو كهسانه بكهن كه ئهم كاره تاوانكارییهیان ئهنجامداوه بۆ ئهوهی ئهمجۆره كردارانه دووباره نهبنهوه”.

شهوی چوارشهممه لهسهر پێنجشهممه، هێرشكرایه سهر كێڵگهی كۆرمۆر و بههۆیهوه ئاگر له كۆگهیهكی گهورهی كێڵگهكه كهوتهوه. بههۆی هێرشهكهوه ناردنی غاز بۆ ئهو وێستگانه راگیرا كه به غاز كار دهكهن، ئهمهش بووه هۆی كهمبوونهوهی 80%ی كارهبای ههرێمی كوردستان. 

بابەتى تر

👤
Live: 178 Today: 1,159 📊 Click Here