ڕیفراندۆم وەکو پەڵەیەکى ڕەش
کارزان ئاوات عەبدوڵا
ئەمڕۆ ٨ ساڵ تێپەڕی بەسەر ڕیفراندۆمی هەرێمی گەمژە سیاسیەکان
لە سەردەمی (ڕۆناڵد ڕیگن) کە سەرۆکی ئەمەریکابوو.. نوکتەیەکیان لەسەر دروست کردبوو دەیان وت (دەتوانیت بە قوڵترین بیرکردنەوەکانی ڕۆناڵد ڕیگن دا بڕۆیت ، بەبێ ئەوەی پاژنەی پێت تەڕبێت)
ئیتر تۆش لە قوڵی بیرکردنەوەکانی سیاسی کورد سەرنج بدە
گەمژەی سیاسی.
بە کورت ترین پێناس دەڵێین {گەمژەی سیاسی پڕۆژەیەکە دژی لۆژیک} کورد یەکێکە لە نەتەوە گەورە بێدەوڵەتەکان ، فاکتەری ناوخۆ گەورەترین هۆکاری دواکەوتنێتی٠٠ لەدنیادا (٧٥) نەتەوەی بێدەوڵەت هەن ئەوەی بەسەر کوردا هێنراوە ، هیچ ستەم لێکراوێک لەم نەتەوانە بەخۆیانەوە نەدیوە٠٠ وەکوو(فەلەستین + کیبیک لەکەنەدا + سکۆتلەندە لەبەریتانیا + باسیک لەنێوانی فەرەنساو ئیسپانیا + کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا + قوبرسی باکور + کشمیر لەنێوانی هندستان و پاکستانا + سەحراوی لەباشوری مەغریب + ئەمازیخەکان لەسەروی ئەفەریقا + ئیڤۆری لە کینیا + هەرێمی هیمالایەو٠٠ تاد) هەندێک لەم نەتەوانە ئەوەندە مافیان دراوەتێ دەریشیان بکەن جیانابنەوە.
کورد لەئیستادا بەدەستی خۆی ئەو سەرەتای پێش بوون بەدەوڵەتە ئەخاتە گەورەترین قەیرانەوە ، لەبەر ئەوەی گەمژەی سیاسی کاراکتەر کانن ، ئەوان دەسکەوتە نەتەوەییەکان ناپارێزن لەبەرامبەر دەستکەوتە شەخسی و بنەماڵەییەکانیاندا بۆ ناسینەوەی خەسڵەتەکانی گەمژەی سیاسی ، بەم ئاماژانە دەناسرێنەوەو٠٠ پاشان بەراوردیبکە بە سەرکردەکان هەرێم و خۆت حوکم بدە.
(خەسڵەتەکانی گەمژەی سیاسی)
زیاد لە ڕادە لەخۆ ڕازییە٠٠نەبونی کۆنترۆڵ٠٠بێئاگای لە واقیع٠٠لۆمەی کەسان٠٠ توڕەو دڵڕەش ودوژمنکار
لەڕاستیدا شکستی سیاسی ، یان سەرکەوتن ، لەدوایدا دەرەنجامی بڕیار دانە ، گەورەترین هەڵەی سیاسی کورد ، ڕاوێژ نەکردنێتی بە شارەزایان و پسپۆڕانە ، ئەوەش ئاماژەیەکی ترسناکی گەمژەی سیاسیە.
- دیارەگەمژەی سیاسی گەندەڵێشە دەستەڵاتەکەشی وەک موگناتیس خراپترین جۆری مرۆڤەکان ڕادەکێشێت بۆ بەهێز کردنی پێگەی خۆی بەسەر ئەوانیتردا ، بویە ئەم گەمژانە واناسراون سیفەتی نالۆژیکی و ناعەقڵانی پەیڕەو دەکەن ، یەکێکی تر لە خەسڵەتە باوەکانی گەمژەی سیاسی ، خێرایی وەڵام دانەوەیەتی بۆ ئەو کارەی مەبەستێتی.



Post Comment