چەند پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی مەرگی ناوادەی رۆژنامەنوس مەبەست سەردار

چەند پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی مەرگی ناوادەی رۆژنامەنوس مەبەست سەردار

جار بینراوە: (127)

-

بە بۆنەی مەرگی ناوادەی رۆژنامەنوسی گەنج “مەبەست سەردار” دوو پرسەنامە و پەیامی سەرەخۆشی لەلایەن “رۆژنامەنوسانی هەولێر” و “تۆڕی هەشتی مارس” بڵاوکرایەوە.

لە پرسەنامەکەی رۆژنامەنوسانی هەولێردا هاتووە؛ “بەناوی ڕۆژنامەنووسانی هەولێر، پرسە و سەرەخۆشی قووڵمان ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێ و هاوکارانی میدیاکار و وێنەگر ( مەبەست سەردار ) دەکەین بەبۆنەی کۆچی دواییەوە”.

رۆژنامەنوسانی هەولێر داواکارن؛ “خوای گەورە سەبووری هەموومان بداتەوە و جێگا و مەکانی کۆچکردووش بەهەشتی بەرین بێت و هاوبەشی خەمی بنەماڵە بەڕێزەکەیانین”.

هەر لەم پەیوەندەدا “تۆڕی هەشتی مارس” لە پەیامێکدا لە ژێر ناوی “بۆ…هاوبەشەکانمان لەو خانەوادەی کامێرامان (مەبەست سەردار)”، پەیامێکی سەرەخۆشییان بڵاوکردوەتەوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە؛ “هەواڵی گیان لەدەستدانی کامێرامانی(مەبەست سەردار) لەدڵەوە نیگەران و دڵتەنگی کردین، کامێرامانێکی دڵسۆز و ماندوو نەناس لەگەڵ هاوکارەکانیدا لە، هەمیشە هاوکاری تۆڕەکەمان بوون، بەڕێزان خانەوادەی کامێرامان ‘مەبەست سەردار’ و هاوڕێ و هاوپیشەکانی لەهاوخەم و هاوسۆزتانین هیوادارین رۆحی ناوبراو شاد بێت و ئارامی بۆ دڵی ئێوە، دوا کۆست و دوا ناخۆشیتان بێت”.

هەروەها رۆژنامەنووسانی دهۆکیش پەیامێکی هاوخەمیان بۆ کۆچی دوایی مەبەست سەردار بڵاوکردوەوە و سەرخۆشیان لە کەسوکار و هاوڕێ و هاوکاری کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٦ مەبەست سەردار میدیاکارو کارمەندی بەشی تەکنیکیبە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.

هەر ئەمڕۆش پرسەی کۆچکردوو لەشاری سلێمانی بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە چین و توێژەکانی خەڵک، میدیاکاران، بنەماڵەو خزم و دۆستانی کۆچکردوو و ژمارەیەک کەسایەتی حکومی و حیزبی، لەوانە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

هەر لەم پەیوەندەدا پرسەنامەی خانمی یەکەمی عێراق، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و هەروەها پەیامی سەرەخۆشی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بڵاوکرایەوە.

بابەتى تر

👤
Live: 91 Today: 1,367 📊 Click Here