چوار خانم پۆستە گرنگەکانی وێستگەنیوزیان وەرگرت

– سلێمانی
سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی وێستگە، ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئازاری 2026، ڕایگەیاند کە چوار خانمی میدیاکار بۆ لەمەولا سەرجەم بەشە گرنگە ڕۆژنامەوانییەکانی دامەزراوەکە بەڕێوەدەبەن و دڵنیایش دەداتە خوێنەران و بینەرانی پلاتفۆڕمە جیاوازەکانبەرەو ئاستێکی باشتر دەبەن.
بەپێی نوسراوێکی سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی، ئەم خانمانەی لای خوارەوە لەسبەی پێنجشەممە 12ی ئازاری 2026، پۆستە ڕۆژنامەوانییەکانیبەڕێوەدەبەن بەم شێوەیە:
لەنیا بەختیار – سەرنووسەری/ دەرچووی بەشی ڕاگەیاندن لقی یە گشتییەکانی زانکۆی سلێمانی- دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی CIS لوبنانی نێودەوڵەتی.
ئاڵا ئەحمەد – بەڕێوبەری وێستگەکڵاس / دەرچووی بەشی فەلسەفە زانکۆی ڕاپەرین.
سازگار ئەحمەد – ڕێکخەری ژووری هەواڵ / دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی.
سۆلین عوسمان – سەرپەرشتیاری وێستگە / دەرچووی بەشی زمانی عەرەب لە زانکۆی سلێمانی.
سیروان غەریب سەرۆکی دامەزراوەیئەوەشی ڕاگەیاند ، ئەم هەنگاوە بەتواناکانی ئەم خانمانەوە هەیە، کەتوانیویانە لەکارەکانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و جێگەی دەستیان دیاربێت و هەموو ئەندامانی دەزگاکەش گۆڕانکارییەکانیان پێ قبوڵەو پاڵپشتی بڕیارەکە دەکەن.















Post Comment