چالاکوانانى بەریتانیا خیانەتی ٣١ی ئاب شەرمەزار دەکەن
ڕێکخراوی داکۆک لە بەریتانیا – لە هەریەکە لە شارەکانى لەندەن و بێرمینگهام و مانچستەر و کاردیف و لیدز و گڵاسگۆ و نیوکاستڵ، ڕۆژى ١ ئەیلوول ٢٠٢٥ خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا بۆ شەرمەزارکردنى خیانەتى ٣١ ئابى ١٩٩٦. کاتێک حیزبی پارتى دیموکراتی کوردستان بە پشتگیری دەسەڵاتی بەعس هێرش کردە سەر ناوچەکانی کوردستان. ئەم هێرشە بووە هۆکاری مردن و برینداربوونی سەدها کەس لە هاوڵاتیانى مەدەنى. هەروەها لەچوارچێوەیە ئەو خیانەتەدا ڕووداوەکانى ڕۆژى ٢٢ ئابى ٢٠٢٥ شارى سلێمانیشیان شەرمەزار کرد ، بەتوندی ڕەتیان کردەوەی ئەو پەلاماری ٢٢ ئاب کە هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و باڵی تاڵەبانی ئەنجامیان دا لە دژی لاهور شێخ جەنگی و هۆتێلی لالەزار لە شاری سلێمانی بە بەکارهێنانی چەکی قورس و و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، کە لە ئەنجامدا دەیان چەکدار کوژران و دەیانی ترن بریندار بوون میدیاى کۆیباس ڕووماڵى چالاکیەکانى هەریەکە لە لە شارەکانى بێرمینگهام و لیدزى ئەنجامدا لە نزیکیشەوە بۆچوونى هەندێک بەشدار بوو وەرگرت.
شارى بێرمینگهام

ڕووماڵى چالاکیەکەى شارى بێرمینگهام و لێدوانى بەشێک لە بەشداربوان
لەهەمان کاتیشدا بەشێک لە بەشداربوانى چالاکیەکەى شارى لیدز بە تایبەتى بۆ مایکى کۆیباس دوان
لێدوانى تایەبتى


Post Comment