پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە بۆ هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان
.jpeg)
-
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات کۆببنەوە بۆ چارەسەری کێشەکان.
ئەمڕۆ 16ی ئاداری 2026، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، “لەو کاتەیدا کە شەڕ و ئاڵۆزییەکی زۆر لە ناوچەکەماندا هەیە، عێراق لەژێر هەڕەشەی قەیرانی دایە و جیاوازی لە بۆچوونی سیاسیی لایەنەکانیش پەرەی سەندووە”.
دەڵێت، “داوا لە حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم پێکەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن و بگەنە ڕێکەوتن و ڕێگەش لەو خەڵکە هەلپەرستە بگیرێت کە بەنیازن قەیران و کێشەکان قووڵتر بکەنەوە”.















Post Comment