پەیامی مەسرور بارزانی لە بارەی رێککەوتنە سێقۆڵییەکە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم
.jpg)
-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رێککەوتنی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئەیلولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، “رێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدرال و کۆمپانیای سۆمۆ، دەستکەوتی ماندووبوون و هەوڵی زوری تیم و شاندەکانی هەموو لایەک بووە”.
ئاماژەی بەوەکرد، “بەم هەنگاوە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دووبارە بە بازاڕی ی نەوت بەسترانەوە”.
مەسرور بارزانی دەڵێت، “دەستخۆشی لە هەموو لایەک و بەتایبەتی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دەکەم کە لەم ڕۆژە مێژوییەدا بەربەستێکی گەورەیان لە بەردەم دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەلکی کوردستان هەڵگرت و بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ، جەخت لە جێبەجێکردنی هەموو مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە”.
22ى ئەیلولی 2025، بەغدا و هەولێر و کۆمپانیاکانى نەوت رێککەوتنێکى سێ قۆڵییان واژۆ کرد بۆ هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان کە بەگوێرەى رێککەوتنى نێوانیان 230 هەزار بەرمیل نەوت دەبێت.















Post Comment