پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ‌: پرسیارمان لە وەزارەتی كارەبا كردووە بۆچی نرخەكەی لە وڵاتانی دراوسێ‌ گرانترە

پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ‌: پرسیارمان لە وەزارەتی كارەبا كردووە بۆچی نرخەكەی لە وڵاتانی دراوسێ‌ گرانترە

جار بینراوە: (1.1K)

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ ئاشكرای كردووە، كە سەردانی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستانی كردووە و بەدواداچوونی بۆ نرخی كارەبا كردووە.

ئەکبەر غەریب ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “لە ماوەی ڕابردوو سەردانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمان کرد”.

وتيشى، “پرسیمان: بۆچی کارەبا لەهەرێمی کوردستان لەکارەبای ئێران و عێراق و کۆیت و سعودیە گرانترە ؟”.

ئاماژەشیكرد “لەپای وەرگرتنی بودجە لەعێراق و ئەم هەموو داهاتە لە غازو نەوت و لەخاڵی سنوری و لەباج و دەرامەت هێشتا چاوتان بڕیوەتە گیرفانی مووچەخۆر و چین و توێژەکانی تر و قورسایی خراپی حوکمڕانی خۆتان خستۆتە سەر ژیانی هاوڵاتیان؟”.

ئەكبەر غەریب دەشڵێت: “کەچی لە میدیاکانی دەسەڵاتەوە ئێمەیان بەدووژمنی ڕووناکی ناودەبرد، ئێمە دژی ڕووناکین یا ئێوە دژی خۆشگوزەرانی خەڵکی کوردستانن ؟”.

👤
Live: 48 Today: 2,323 📊 Click Here