پەرلەمانتارێكی سوننەكان: تەقەدوم نەيهێشت شاخەوان عەبدوڵا سەركەوێت و لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریش خۆيان دەسەلمێنن

پەرلەمانتارێكی سوننەكان: تەقەدوم نەيهێشت شاخەوان عەبدوڵا سەركەوێت و لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریش خۆيان دەسەلمێنن

جار بینراوە: (1.1K)

-

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی عەزم لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، حزبى تەقەدوم نەيهێشت دووبارە شاخەوان عەبدوڵا هەڵبژێردرێتەوە بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.

محەمەد كەربولی، “پەرلەمانتاری هاوپەیمانی عەزم لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی عەهد رایگەیاند، حزبی تەقەدوم بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی تەركیزیان لەسەر ئەوە بوو، جارێكی تر شاخەوان عەبدوڵا پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وەرنەگرێتەوە”.

ئاماژەشیكرد، “پەیامەكە ئەوە بوو لەبەر ئەوەی حەلبوسی لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەردەچێت دەبێت ئەوانەی تریش لەگەڵ ئەو دەربچن و لەكاتی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریش زیاتر خۆیان دەسەلمێنن”.

بابەتى تر

👤
Live: 92 Today: 1,128 📊 Click Here