پێشەوا هەورامانی: بەغدا دەبێت مووچە بنێرێت

پێشەوا هەورامانی: بەغدا دەبێت مووچە بنێرێت

جار بینراوە: (1.4K)

-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهەموو شێوەیەک ئامادەن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، ئاماژە بەوەشدەکات، دەبێت تا رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتییەوە وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بداتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئەیلولی 2025، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی رایگەیاند، “ئێمە بەهەموو شێوەیەک ئامادەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت و مووچەش دەبێت بنێردرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، “حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش هەفتەیەک نووسراوی فەرمی بۆ کۆمپانیای سۆمۆ کرد، کە نەوتەکەی رادەست دەکات”.

پێشەوا هەورامانی دەڵێت، “ئێمە ئامادەین بۆ هەناردەکردنی نەوت، بەڵام لەو بڕەی هەناردە دەکرێت 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکارهێنانەوەی ناوخۆ دەگێڕینەوە ئەوەیتر هەناردە دەکرێت”.

وتیشی، “بە ئەگەرێکی زۆر سبەی دووشەممە رێککەوتنی سێقۆڵی لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی نەوت دەکرێت، هەروەها دەبێت بەر لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو رێککەوتنە واژۆ کرابێت و ئەنجومەنی دەوڵەتیش وەڵامی خۆی تایبەت بە پرسی داهاتی نانەوتی دابێتەوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 110 Today: 1,049 📊 Click Here