پێشه‌وا هه‌ورامانی: حكومه‌ته‌كانی هه‌رێم و فیدڕاڵی و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن

–
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه واژۆكردنی رێككه‌وتنی سێقۆڵی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی فیدراڵی و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئان و سات دایه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2025، پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان 24ی وت كه “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی فیدڕاڵی و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن”.
وتیشی: “واژۆكردنی ڕێككه‌وتنی نێوانیان له ئان و سات دایه و ئه‌گه‌ر هیچ شتێك نه‌یه‌ته ئاراوه، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه سبه‌ی دووشه‌ممه رێككه‌وتنه‌كه واژۆ ده‌كرێت”.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند كه “به واژۆكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه هیچ به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م ناردنی مووچه نامێنێت و پێویسته حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌و ئه‌ركه‌ی خۆی هه‌ڵسێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت”.















Post Comment