پۆلیسی سلێمانی لەبارەی گیانلەدەستدانی گەنجێک بەهۆی خواردنی قارچکەوە روونکردنەوە دەدات
.jpg)
- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ شەممە 7ی شوباتی 2026، ئاری لەتیف، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەی رایگەیاند، “شەوی رابردوو لە گوندی باڵخی ناحیەی گاپیڵۆنی سەر بە قەزای شارباژێڕ دوو گەنج کە هاوڕێی یەکتربوون لە باخێک ماونەتەوە، بەیانیی ئەمڕۆ هاتوون بۆ نەخۆشخانە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، “هۆکاری گیانلەدەستدانی گەنجەکە روون نییە و چاوەڕێی ی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی دەکەین بۆ هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە و تائێستا هۆکارەکەی روون نییە”.
ئەمەش لەکاتێکدایە سەرچاوەیەک لە تەندروستیی سلێمانی بە پەیامنێریی راگەیاند، “هۆکاری گیانلەدەستدانی (شێروان جەبار) بەهۆی لێچوونی غازی زۆپاوە بووە”.















Post Comment