×

پۆلیسی سلێمانی: سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژانی رزگار ئەحمەد حەسەن دەركرا

پۆلیسی سلێمانی: سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژانی رزگار ئەحمەد حەسەن دەركرا

جار بینراوە: (486)

-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەلایەن دادگای تاوانەكانی سێی سلێمانییەوە سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژانی رزگار ئەحمەد حەسەن، كارمەندی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتییان دەركرا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی 2025/10/27 لەلایەن دادگای تاوانەكانی سێی سلێمانییەوە سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژانی رزگار ئەحمەد حەسەن، كارمەندی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەركرا”.

ئاماژە بەوەکراوە، شەوی 21ی 1ی 2024 مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دەرچوون بەمەبەستی دەستگیركردنی تاوانبارێك بەناوی (ر،ح، ق) كە لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو، دوای رووبەڕووبوونەوەیەكی قورس تاوانباری ناوبراو دەستگیركراو لەلایەن تاوانبارێكی تر بەناوی (ژ، س، ح) تەقە لەمەفرەزەكەی پۆلیس كراو بووە هۆی گیانلەدەستدانی کارمەندێکی بەشی پۆلیسی نەهێشنی تاوانی سەر بە پۆلیسی سلێمانی بەناوی (رزگار ئەحمەد حەسەن ) و برینداربوونی ئەفسەرێكی بەشی پۆلیسی نەهێشنی تاوان، دواتر تاوانبار ( ژ، س، ح) هەڵات و دوای ماوەیەكی كەم توانرا دەستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، “ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی سێی سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ هەردوو تاوانبار (ژ، س، ح و ر،ح، ق ) دەركرد”.

بابەتى تر

👤
Live: 53 Today: 2,507 📊 Click Here