پۆلیسی سلێمانی: بەتۆمەتی دزینی 126 ملیۆن دینار و نزیکەی 60 مسقاڵ زێڕ دوو تۆمەتبار دەستگیركران

_
پۆلیسی سلێمانی، رایگەیاند، بەتۆمەتی دزینی 126 ملیۆن دینار و نزیکەی 60 مسقاڵ زێڕ دوو تۆمەتبار دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد کە بڕی 126 ملیۆن دینار و نزیکەی 60 مسقاڵ زێڕی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن، هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕێک لە پارە دزراوەکەدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، تۆمەتباران دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و ئێستا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.















Post Comment