په‌یامێك له‌ باره‌گای بارزانییه‌وه‌

په‌یامێك له‌ باره‌گای بارزانییه‌وه‌

جار بینراوە: (1.3K)


بارهگای بارزانی سهركۆنهی كوشتنی سهفا مهشههدانی، ئهندامی ئهنجوومهنی پارێزگای بهغدا و كاندیدی هاوپهیمانیی (السیاده) دهكات، دهشڵێت: “كردهوهی لهمجۆره، ههڕهشهیه بۆ سهر ئاشتهوایی و سهقامگیریی كۆمهڵگه.

ئهمڕۆ چوارشهممه بارهگای بارزانی له پهیامێكدا رایگهیاند كه “به توندی سهركۆنهی تیرۆركردنی سهفا مهشههدانی، ئهندامی ئهنجوومهنی پارێزگای بهغدا و كاندیدی هاوپهیمانیی (السیاده) دهكهین، كه دوێنێ شهو به هۆی تهقینهوهی بۆمبێك له شاری بهغدا، گیانی لهدهست دا”. 

له راگهیهندراوهكهدا هاتووه كه “سهرهخۆشی له خانهواده و كهسوكاری سهفا مهشههدانی و هاوپهیمانێتیی ئهلسیاده  و خهمیس خهنجهر سهرۆكی هاوپهیمانێتیهكه دهكهین”.

بارهگای بارزانی دهڵێت: “كردهوهی لهمجۆره، ههڕهشهیه بۆ سهر ئاشتهوایی و سهقامگیریی كۆمهڵگه و پێویسته ئهنجامدهرانی ئهم كردهوهیه ئاشكرا بكرێن و ڕادهستی یاسا بكرێن”.

بهرهبهیانی ئهمڕۆ سەفا مەشهەدانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا و كاندید بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی سیادە كوژرا.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە، بۆمبێكی چێندراو خراوەتە نێو ئۆتۆمبێلی سەفا مەشهەدانی و بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی تارمییە لە باكووری بەغدا پێیدا تەقیوەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

سەفا حسێن یاسین عەبدوڵا مەشهەدانی، کاندیدی ژمارە 26 بوو لەسەر لیستی هاوپەیمانیی سەروەری، کە هاوپەیمانییەکی سوننەکانی عیراقە و خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکات.

بابەتى تر

👤
Live: 97 Today: 269 📊 Click Here