پرۆسەى خوێندن کرا بە ئۆنلاین

پرۆسەى خوێندن کرا بە ئۆنلاین

جار بینراوە: (4)

-

فەرمانگەى میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان
رایگەیاند پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام دەبێت.

بە پێی
راگەیەنراوێکی فەرمانگەى میدیا و زانیاری؛ “لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی
وەزارەتە دارەکان لە ڕۆژی ٢٩ـی ٣ـی ٢٠٢٦، حکومەتی هەرێم بڕیاری دا لەم قۆناغەدا،
پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆلڕادەگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنیپەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆ هەموو قۆناغەکان، و خوێندن
تەنیا بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت”.

هەروەها هاتووە؛ “هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی ڕاسپێردران بە وەرگرتنی ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی
ئەم بڕیارە، تایبەت بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی”.

بابەتى تر

👤
Live: 57 Today: 1,243 📊 Click Here