پارتی، برایه‌كی شێخ جه‌عفه‌ری پارێزگاری سلێمانی سه‌رده‌می به‌عس بۆ پۆستێكی‌ باڵای‌ كه‌ركوك كاندید ده‌كات

پارتی، برایه‌كی شێخ جه‌عفه‌ری پارێزگاری سلێمانی سه‌رده‌می به‌عس بۆ پۆستێكی‌ باڵای‌ كه‌ركوك كاندید ده‌كات

جار بینراوە: (1.6K)

هوما رهئوف بهرزنجی و شاخەوان عەبدوڵا

– 

پارتی دیموكراتی كوردستان ههوڵهكانی خستووهتهگهڕ تا پۆستێكی باڵای شاری كهركوك بهدهستبهێنێت و برایهكی شێخ جهعفهری پارێزگاری سلێمانی سهردهمی بهعسی بۆ كاندید دهكات.

بهپێی زانیارییهكانی ، پارتی دیموكراتی كوردستان له كهركوك ههوڵهكانی چڕكردووهتهوه بۆ ئهوهی پۆستی بهڕێوهبهری پۆلیسی شارهكه بهدهست بهێنێت.

وهك ئهوهی به وێستگه گهیشتووه، پارتی، عهمید هوما رهئوف بهرزنجی برای شێخ جهعفهر بهرزنجی پارێزگاری سلێمانی له سهردهمی رژێمی بهعس بۆ پۆستی بهڕێوهبهری پۆلیسی كهركوك كاندید دهكات.
بهگوێرهی زانیارییهكان، پارتی له رێگهی رێبهر ئهحمهد وهزیری ناوخۆی ههرێمهوه پاڵپشتی لهناوبراو دهكات و له وهزارهتی ناوخۆی عێراقیش پشتیوانی كردووه كه ئهو پۆسته وهربگرێت.
زانیویهتی لهدوای 16 ی ئۆكتۆبهرهوه پارتی دیموكراتی كوردستان ههوڵی ئهوهی داوه پۆستی بهڕێوبهری پۆلیسی كهركوك بهدهستبهێنێ، بهڵام تاوهكو ئێستا ههوڵهكانی شوێنی خۆی نهگرتووه و بێ ئهنجام بوون.

عهمید هوما رهئوف بهرزنجی له ئێستا بهڕێوهبهری بهشی رووبهڕووبوونهوهی مادههۆشبهرهكانه له پۆلیسی شاری كهركوك.

بابەتى تر

👤
Live: 88 Today: 1,676 📊 Click Here