١٦ ی ئۆکتۆبەر چۆن ڕویدا؟
بنیامین سەلام
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری 2017، هێزە ئەمنییەکانى عێراقو حەشدی شەعبی بەهاوکاریی چەند وڵاتێکی ناوچەکەو هێرشیانکردەسەر سەرجەم ناوچە یەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمو لەماوەی کەمتر لە48 کاتژمێردا تەواوی ئەو ناوچانەیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوەو هێزى پێشمەرگەش لەو ناوچانە کشانەوە.
دوای هێرشی ڕێکخراوى داعش بۆ سنورەکانی باشوری کوردستان لەساڵی 2014، هێزە عێراقییەکان لەناوچەکانی سنوری مادەی 140 پاشەکشەیان کردو بەشێکى زۆری ئەو ناوچانە کەوتنە ژێر دەسەڵاتو کۆنترۆڵی ڕێکخراوەکە، بەڵام دواتر هێزەکانی پێشمەرگەو پەکەکە بەهاوکارى هاوپەیمانان بەشی هەرە زۆرى ئەو ناوچانەیان لەداعش پاککردنەوەو کەوتە ژێر کۆنترۆڵى پێشمەرگە.
لەوکاتەدا حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتى حەیدەر عەبادى لەشەڕێکى بەرفراوانو قورسدابون لەگەڵ چەکدارانى داعش لەسنوری چەند پارێزگایەک ئەوەش وایکرد کە چاوپۆشى بکات لەکۆنترۆڵکردنى ناوچە یە کێشە لەسەرەکان، چونکە پێویستی زۆرى بەهێزی پێشمەرگە هەبوو، بۆیە هەڵوێستی بەرامبەر کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ماددەی 140 نەبوو لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبونی کاتو تاڕادەیەک ئارامبونەوەی دۆخەکەو کۆنترۆڵکردنەوەى ناوچەکانیان حکومەتى عێراق بەدواى هەلێکدا دەگەڕا بۆ گەڕاندنەوەى سوپاو حەشدى شەعبی بۆ ئەو ناوچانەو کۆنترۆڵکردنی سنورى مادەى 140.
هەر لەو سەروبەندەدا مەسعود بارزانی، سەرۆکی ئەوکاتەی هەرێمی کوردستان لەێکدا گەڕانەوەی ناوچە یەکانى سنورى مادەى 140ی بۆ ژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، ئەوەش حکومەتى عێراقو لایەنە سیاسییەکانى عێراقی نیگەرانکرد، بەڵام ئەنجامدانى ڕیفراندۆم ئەو هەلە بوو کە حکومەتى عێراق بەدوایدا دەگەڕاو توانى ڕیفراندۆم بقۆزێتەوە بۆ دەستگرتن بەسەر ئەو ناوچانەدا، بەوەش لە 51%ی خاکى کوردستان کەوتەوە دەست حکومەتى عێراقو چارەنوسێکى نادیارەوە.















Post Comment