وەزیری سامانە سروشتییەکان: بەمنزیکانە گرفتەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەر دەبن

وەزیری سامانە سروشتییەکان: بەمنزیکانە گرفتەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەر دەبن

جار بینراوە: (1.4K)

-

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئەیلولی 2025، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان پێشوازیی لە لیوجیون کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە دیدارەکەدا کونسوڵی چین نزیکبوونەوەی گەیشتن بە چارەسەری دۆسێی نەوتی نێوان عێراق و هەرێمی بەرز نرخاند و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم هەنگاوانە پیشاندا.

وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کرد کە بەمنزیکانە ڕوو لە چارەسەرکردن دەکات، هەروەها وەبەرهێنان و کار و پرۆژە و چالاکیی وڵاتی چینی لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.

بابەتى تر

👤
Live: 63 Today: 2,260 📊 Click Here