وەزیری بازرگانی عێراق: زیاتر لە 4 ملیۆن ناوی ساختە لە دۆسیەی خۆراكى مانگانەدا هەیە

وەزیری بازرگانی عێراق: زیاتر لە 4 ملیۆن ناوی ساختە لە دۆسیەی خۆراكى مانگانەدا هەیە

جار بینراوە: (846)

-

وەزیری بازرگانی عێراق ئاشكرای كردووە، زیاتر لە 4 ملیۆن ناوی ساختە و دووبارە و گەشتكردوو لەناو دۆسیەی كارتی مانگانەی خۆراكدا بونیان هەیە.

ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق لە چالاكییەكانی هەفتەی دەستپاكی نیشتیمانی رایگەیاند، “زیاتر لە 4 ملیۆن ناوی ساختە و دووبارە و گەشتكردوومان لە كارتی خۆراكدا ئاشكرا كردووە و بەمنزیكانەش دەستدەكەین بە پڕۆگرامێكی ئەلیكترۆنی گەورە بۆ سنوورداركردنی گەندەڵی”.

ئاماژەشیكرد، “وەزارەتی بازرگانی عێراق بەردەوام دەبێت لە ئاشكراكردنی گەندەڵییەكان و ناردنی بۆ لایەنە دادوەرییەكان پاڵپشت بەو زانیاری و بەڵگانەی لەبەردەستدان”.

روونیشیكردەوە، “وەزارەتی بازرگانی عێراق بەمنزیكانە گۆڕانكارییەكی ئەلیكترۆنی گەورە رادەگەیەنێت و دەستدەكات بە چەند پڕۆگرامێك و خزمەتگوزارییەك بەمەبەستی سنورداركردنی گەندەڵی و كەمتەرخەمی”.

وەزیری بازرگانی عێراق دووپاتیكردەوە، “4 ملیۆن و 400 هەزار هاوڵاتی ئاشكرا كراوە لەنێو كارتی خۆراكدا كە ناوەكانیان ساختەن یان دووبارەن یان گەشتیان كردووە و لەدەرەوەی وڵاتن، بەبێ ئەوەی بریكاری خۆراكەكە یان خێزانەكەی یان ئەو فەرمانبەرەی تایبەتە بەو كارە لە ماوەی 25 ساڵی رابردوودا، لایەنی دار ئاگادار بكەنەوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 72 Today: 2,557 📊 Click Here