وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: فڕۆكەخانەكانی سلێمانی و بەغدا و نەجەف تاوەكو 12 نیوەڕۆ ناكرێنەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: فڕۆكەخانەكانی سلێمانی و بەغدا و نەجەف تاوەكو 12 نیوەڕۆ ناكرێنەوە

جار بینراوە: (1.2K)

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، فڕۆكەخانەكانی بەغدا و سلێمانی و نەجەف داخراون و تاوەكو 12ی نیوەڕۆ ناكرێنەوە.

مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە بە ئاژانسی عێراقییەی راگەیاندووە، “تاوەكو ئێستا فڕۆكەخانەكانی بەغدا و سلێمانی و نەجەف داخراون و پێشبینی دەكرێت تا 12ی نیوەڕۆ بەداخراوی بمێننەوە”.

بەوتەی مەیسەم سافی، “كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ فڕۆكەخانەكانی بەغدا و سلێمانی و نەجەف دەكرێنەوە، لەگەڵ ئاماژەدان بەوەی كە جموجۆڵی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی بەسرا بەردەوامە”.

بابەتى تر

👤
Live: 82 Today: 2,509 📊 Click Here