×

وەزارەتی کارەبا: هەر کەسێک کارەبای نایاسایی رابکێشێت بە بڕی 4 ملیۆن دینار سزادەدەرێت

وەزارەتی کارەبا: هەر کەسێک کارەبای نایاسایی رابکێشێت بە بڕی 4 ملیۆن دینار سزادەدەرێت

جار بینراوە: (3.5K)

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، رێنمایی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوە و رێگریکردن لە سەرپێچیکردن لە تۆڕی کارەبادا بەشێوەیەکی نایاسایی دەخرێنەکار لەو ناوچانەی کارەبای بەردەوامی پڕۆژەی رووناکییان هەیە.

ئاماژە بەوەکراوە، “ئەم رێنماییانە داڕێژراون بۆ رێگریکردن لە راکێشانی کارەبا و دەستکاریکردنی پێوەری کارەبا بەشێوەیەکی نایاسایی، هەروەها دابینکردنی کارەبا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و سەلامەت بۆ هاوڵاتییان”.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی تەموزی 2025، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “رێنمایی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوە و رێگریکردن لە سەرپێچیکردن لە تۆڕی کارەبادا بەشێوەیەکی نایاسایی دەخرێنەکار لەو ناوچانەی کارەبای بەردەوامی پڕۆژەی رووناکییان هەیە، رێنماییەکان لەئێستادا لە بواری جێبەجێکردنن، بەپێی رێنماییەکان هەر کەسێک کارەبای نایاسایی رابکێشێت، ئەوا دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە و تاوەکو 4 ملیۆن دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت و بڕی پارەی کارەبای بەکارهێنراو لەماوەی راکێشانی کارەبا بەشێوەیەکی نایاسایی لەسەر هەژمار دەکرێت، هەروەها بەدواداچوونی یاسایی بۆ دەکرێت و هێڵی کارەبای دەپچڕێت”.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە گرنگی دابینکردنی کارەبای بەردەوام دەکاتەوە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی بەشێوەیەکی ڕێک و پێک پسووڵەی کارەبای مانگانەیان دەدەن.

وەزارەتەکە دەشڵێت، “هەر سەرپێچییەک لە تۆڕی کارەبا و دەستکارییکردنی پێوەری کارەبا مەترسیدارە و دەکرێت ببێتە هۆی زیانی گیانی بەهۆی تەزووی کارەبا یاخود ئەو ئاگرەی بەهۆیەوە درووست دەبێت”.

هەروەها وەزارەتی کارەبا هانی هاوڵاتییان دەدات بۆ ئەوەی تیمەکانی وەزارەت ئاگاداربکەنەوە لە کاتی بینینی هەر سەرپێچییەک لە تۆڕی کارەبا لەڕێگەی کردن بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی رووناکی بە ژمارە 1992.

بابەتى تر

👤
Live: 43 Today: 2,507 📊 Click Here