وەزارەتی کارەبای هەرێم: دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم: دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

جار بینراوە: (1.3K)

-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “کاتژمێر (2:00) بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، دەست بە گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کرا و وێستگەکانی کارەبا بەگەڕ دەخرێنەوە”.

ئاماژە بەوەکراوە، “ئێستا دۆخی کارەبا ڕوو لە باشبوونە و لە ماوەی 24 کاتژمێردا، دۆخەکە بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 75 Today: 237 📊 Click Here