وەزارەتی پێشمەرگە: لێدوان و پێدانی زانیاری بە راگەیاندنەکان لەلایەن فەرماندەو ئەفسەران و پێشمەرگەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە

وەزارەتی پێشمەرگە: لێدوان و پێدانی زانیاری بە راگەیاندنەکان لەلایەن فەرماندەو ئەفسەران و پێشمەرگەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە

جار بینراوە: (470)

-

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک رێنمایی بۆ ئەفسەران و هێزەکانی پێشمەرگە دەردەکات و دەڵێت، “لێدوان و پێدانی زانیاری بە راگەیاندنەکان لەلایەن فەرماندەو ئەفسەران و پێشمەرگەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە”.

رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی
وەزارەتی پێشمەرگە:

1- جەخت دەکەینەوە، کە بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نیە راگەیاندنەکان بێنە ناو بارەگاو شوێنە سەربازییەكانتان، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە كەناڵ و میدیاكان دەكەین خۆیان بە دوور بگرن لە گرتنی وێنەو ی بارەگا سەربازییەكان.

2- لێدوان و پێدانی زانیاری بە ڕاگەیاندنەکان لە لایەن فەرماندەو ئەفسەران و پێشمەرگەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

3- بە هەموو شێوەیەک بڵاوکردنەوەی وێنە، و زانیاری تایبەت بە سەنگەر و بارەگاکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پۆستکردنیان قەدەغەیە.

4- بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی زانیاری، تکایە هەر پەیج و ئەکاونتێک دەبینن کە بە ناوی پێشمەرگەوە زانیاریی سەربازی بڵاو دەکاتەوە، لینکی پەیجەکەمان بۆ بنێرن تاوەکو لە ڕێگەی لایەنە دارەکانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.

5- هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەک پێشێلی ڕێنماییەکان بکات، ڕووبەڕووی توندترین سزای سەربازی و کارگێڕی دەبێتەوە و لەمبارەیەوە چاودێری وردی سۆشیال میدیا دەکرێت.

6- پێویستە ئەفسەرانی راگەیاندن و هۆشیاری لە یەكە سەربازییەكان، ئۆپەراسیۆنەکان، هەواڵگری، چاودێری وردی تەواوی جموجوڵەکانی پێشمەرگە و ئەفسەران بکەن و هەروەها ئەو ڕێنماییانە پەخش بکەن.

7- ئێمەش لە بەرێوەبەڕایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتێمانی چاودێری وردی سۆشیال میدیا دەكەین بۆ هەر سەرپێچییەك لەم خاڵانە و وەرگرتنی رێكاری سەربازی و یاسایی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرووی خۆمان.

بابەتى تر

👤
Live: 90 Today: 1,004 📊 Click Here