وەزارەتی كارەبا: لە رانیە كارەبا لە كارمەندێكی داوە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە

–
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، كارمەندێكی كارەبا لە رانیە كارەبا لێیداوە و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە کاتی چاککردنەوەی گرفت و شۆرتێکی کارەبا لە رانیە، کارەبا لە کارمەندێکی تیمەکانی چاککردنەوەی دا و هاوکارانی بە پەلە بۆ نەخۆشخانەیان گواستەوە.
ئاماژەشی كردووە، لەئێستا دۆخی جێگیرە، بەڵام چەند شوێنێکی سوتاوە و لە نەخۆشخانە لە شارى سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت.
وەزارەتی كارەبا باسی لەوەشكردووە، بە هۆی یەکەم بارینی ئەمساڵ، چەند شۆرتێکی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە سنووری چوارقوڕنە و قەڵادزێ و ڕانیە روویداوە و تیمەکانی کارەبا کێشەکانیان چارەسەر کردووە.















Post Comment