وەزارەتی رۆشنبیری: کارەکانی مەبەست سەردار بۆ هەمیشە بە نەمری دەمێننەوە

وەزارەتی رۆشنبیری: کارەکانی مەبەست سەردار بۆ هەمیشە بە نەمری دەمێننەوە

جار بینراوە: (12)

-

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان پرسەنامەیەک بەهۆی
کۆچی دوایی رۆژنامەنوس مەبەست سەردار بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، کۆچکردوو لە ماوەی کاری
میدیاییدا لە دەزگا میدیاییەکان، وەک وێنەگرێکی ڕۆژنامەنووسی توانیبوی لە ڕێی کامێراکەیەوە
خزمەتێکی بەرچاوی بوارە جیاجیاکانی ژیان بکات
.

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم لە پرسەنامەکەیدا
دەڵێت، “بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی ناوادەی وێنەگری ڕۆژنامەنووس (مەبەست سەردار)مان
پێگەیشت، بەو هۆیەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و
سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و سەرجەم ڕۆژنامەنووس و وێنەگرانی کوردستان دەکات
“.

ئاماژە بەوەشدەکات، “مەبەست سەردار، لە
ماوەی کاری میدیاییدا لە دەزگا میدیاییەکان، وەک وێنەگرێکی ڕۆژنامەنووسی توانیبووی
لە ڕێی کامێراکەیەوە خزمەتێکی بەرچاوی بوارە جیاجیاکانی ژیان بکات و کار و کۆششەکانی
بۆ خزمەتی ڕەوتی ڕۆژنامەگەری کوردی بۆ هەمیشە بە نەمری دەمێننەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی ئاداری
٢٠٢٦ مەبەست سەردار میدیاکارو کارمەندی بەشی تەکنیکیبە رووداوی هاتوچۆ
گیانی لەدەستدا.

بابەتى تر

👤
Live: 86 Today: 1,476 📊 Click Here