وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی راگەیاند
ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی تەمموزی 2025، ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە، 28ـی تەمموز، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەمان ڕۆژ مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە هەر ڕۆژی دووشەممە، 28ـی تەمموزی 2025، مووچەی مانگی ئایاری ساڵی 2025 و مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلوولی ساڵی 2024 سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای 1ـی تەمموزی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.















Post Comment