وەزارەتی دارایی هەرێم: بانکی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) لە پڕۆژەی هەژماری من دوورخرایەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم: بانکی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) لە پڕۆژەی هەژماری من دوورخرایەوە

جار بینراوە: (3.8K)

-

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئەیلولی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بانکی پەرەپێدانی نێوەدەوڵەتی (IDB) لەمەودوا بەشێک نابێت لە پڕۆژەی هەژماری من بەهۆی سنووردارکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکانی بانکی ناوبراو لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق لەڕووی مامەڵەکردن بە دۆلار”.

ئاماژەی بەوەکراوە، “ئەو مووچەخۆرانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە بانکی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) تۆمارکراون، لە ڕێگەی سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی هەژماری من یان پێوە دەکرێت و ئاگاداردەکرێنەوە لەبارەی گواستنەوەی هەژمارەکانییان بۆ یەکێک لە بانکەکانی دیکەی ناو پڕۆژەکە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “پڕۆژەی هەژماری من بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حەوت لە بانکە هاوبەش و ڕێگەپێدراوەکان کە تەواو پابەندن بە ڕێنمایی و پێوەرەکانی بانکی ناوەندی عێراقی و توانای مامەڵەکردنیان بە دۆلار هەیە، کە ئەمەش ڕێگە بە سوودمەندانی پڕۆژەی هەژماری من دەدات لەوەی کارتە بانکییەکانیان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق بەکاربهێنن”.

بابەتى تر

👤
Live: 64 Today: 212 📊 Click Here