وەرزش کردن ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە
وێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە کە کردن کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
توێژینەوەیەکی ئەم دواییە کە لە گۆڤاری ” New england Journal of Medicine” بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە، ئەنجامدانی ی رۆژانە بەتایبەت ئەوانەی لە شێرپەنجە ڕزگاریان بووە ئەگەری دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەکە کەمدەکاتەوە.
توێژینەوەکە نزیکەی ٩٠٠ نەخۆشی شەش وڵاتی لەخۆگرتووە کە چارەسەری شێرپەنجەی قۆڵۆنیان بۆ کراوە، ئەوان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دابەشکراون بەسەر دوو گروپدا، یەکێکیان ئامۆژگاری سادەی تەندروستییانوەرگرتووە، ئەوانی دیکە بەشدارییان لە بەرنامەیەکی ی کردووە لەگەڵ ڕاهێنەری تایبەتمەند، دوای ماوەی بەدواداچوون بۆ ماوەی نزیکەی ٨ ساڵ، ئەنجامە سەرنجڕاکێشەکان تۆمارکران، بەم شێوەیە:
– مەترسی دووبارەبوونەوەی شێرپەنجە لە گروپی کردندا بە ڕێژەی ٢٨% کەم بووەتەوە.
– مەترسی مردن بە ڕێژەی 37% کەمی کردووە.
– باشتربوونی بەرچاو لە توانای جەستەیی و ئاستی بەکارهێنانی ئۆکسجین.
دکتۆر لیانا وێن نوسەری توێژینەوەکە، جەختی لەوە کردەوە کە کردن رۆڵێکی هەیە لە مانەوەی جەستە بە تەندروستی، چالاکیی جەستەیی یارمەتی کۆنترۆڵکردنی کێش و ڕێکخستنی هۆرمۆنەکان و کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات، هەموو ئەو هۆکارانەش کاریگەرییان لەسەر گەشەکردن یان دووبارەبوونەوەی شێرپەنجە هەیە.



Post Comment