وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای حكومی بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ژیان و ژینگه‌ی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی

وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای حكومی بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ژیان و ژینگه‌ی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی

جار بینراوە: (1.6K)


وێستگهی بهرههمهێنانی كارهبای 92 مێگاواتی حكومی له ناوچهی پیشهسازی كۆنی سلیمانی كه لهلایهن كۆمپانیای بهندێرهوه ئیداره دهدرێت، دهبێتهمایهی ههڕهشه بۆ سهر ژیان و ژینگهی ژمارهیهكی زۆری دانیشتوانی گهڕهگهكانی چوارچرا، خهلیفاوا و
چوارچرای نوێ.

وهك ئهوهی به گهیشتووه، له مانگی پێنجی ئهمساڵهوه ژمارهیهكی زۆری دانیشتوانی ئهو گهڕهكانه ههستاون به ئاگاداركردن و سكاڵابردن بۆ قائیمقامیهتی سلێمانی بۆ ئهنجامدانی رێكاری یاسایی لهدژی بوونی دووكهڵی زۆر و پیسكردنی ژینگهی ناوچهكه.

بهپێی زانیارییهكانی ، سهرهڕای ئهوهی فهرمانگهی داواكاری گشتی و بهڕێوبهرایهتی ژینگهی سلیمانی پشتگیری و پاڵپشتی داواكاری هاوڵاتیان دهكهن و جهختدهكهنهوه له نهبوونی فلتهری دووكهڵكێش له وێستگهكهدا و وهرنهگرتنی رهزامهندی ژینگه و پیسكردنی ژینگه و مهترسی لهسهر ژیانی هاوڵاتیان، بهڵام ئهو وێستگهیه بهردهوامه لهو كارهی.

كاركردنی ئهو وێستگهی بهرههمهێنانی كارهبایه پێچهوانهی ئهو بانگهشهیهیه كه حكومهت دهیكات بۆ پاراستنی ژینگه به كوژاندنهوهی موهلیدهی كارهبای گهڕهكهكان له چوار چێوهی پرۆژهی ڕووناكی.

بابەتى تر

👤
Live: 45 Today: 2,603 📊 Click Here