×

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا به‌رپرسێكی وه‌رزشی عێراق ده‌خاته‌ لیستی سزاكانه‌وه‌

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا به‌رپرسێكی وه‌رزشی عێراق ده‌خاته‌ لیستی سزاكانه‌وه‌

جار بینراوە: (830)


بههۆی پاڵپشتیكردنی دارایی گرووپه چهكدارهكان، وهزارهتی گهنجینهی ئهمریكا، سهرۆكی لیژنهی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق و براكهی، خسته نێو لیستی سزاكانهوه.

وهزارهتی گهنجینهی ئهمریكا، له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، ئهمریكا عوقهیل بهیزانی، سهرۆكی لیژنهی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق و عهلی برای، خستووهته نێو لیستی سزاكانهوه، بههۆی بهڕێوهبردنی تۆڕێكی دارایی بۆ دهوڵهمهندكردنی گرووپه چهكدارهكان.

ئاشكراشی كرد، عوقهیل بهیزانی و عهلی بهیزانی، پهیوهندی پتهویان لهگهڵ گهوره بهرپرسانی ههواڵگری پاسدارانی ئێران ههیه و هاوكارن له سپیكردنهوهی پاره و ناردنی بۆ گرووپه چهكدارهكانی عێراق، كه پاڵپشتی له فهیلهقی قودس دهكهن.

به گوێرهی ڕاگهیهندراوهكه، عوقهیل و عهلی برای، له ماوهی دهیان ساڵدا، دهیان ملیۆن دۆلاریان بۆ بهرژهوهندی ئێران سپی كردووهتهوه و له قاچاخچێتی نهوت و مادده هۆشبهرهكاندا تێوهگلاون و عوقهیل پێگهكهی خۆی قۆستووهتهوه وهك سهرۆكی لیژنهی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق، بۆ ئهنجامدانی ئهم كارانه.

بابەتى تر

👤
Live: 79 Today: 1,531 📊 Click Here